سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كوردستان
سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كوردستان به پێ ى یاساى ژماره 15 ى ساڵى 1999 له كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى كه له ڕێكه‌وتى 27-4-2000 له شارى هه‌لێر به‌سترا دامه‌زراوه، سهندیكایهكى پیشه‌یى تایبه‌ت به ئه‌ندازیارانه و كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى خۆى هه‌به و سه‌ربه‌خۆیه له رووى كارگێرى و داراییه‌وه باره‌گاى سه‌ره‌كى له هه‌ولێرى پایتهخى هه‌رێمى كوردستانه.
ئیش و كاره‌كانى سه‌ندیكا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت به ناوى (ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكا) كه بریتیی یه له نه‌قیبى سه‌ندیكا و هه‌شت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن.
وه له ناوه‌ندى پارێزگاكانى هه‌رێم به شارى كه‌ركوكیشه‌وه لقى هه‌یه و ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى لقه‌كان پێك هاتووه له سه‌رۆكى لق و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى لق، ئه‌نجومه‌نێكى ڕاوێژكارى هه‌یه كه پێك هاتووه له نه‌قیب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكى لقه‌كان، ئه‌ندامانى سه‌ندیكا بریتى یه له هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى به كالۆریس له ده‌رچوانى كولێژه ئهندازیاریهكانى زانكۆ حكومى و ئه‌هلییه‌كانى كوردستان و عێراق به هه‌موو به‌ش و پسپۆرییهكانهوه و هه‌روها ئه‌و زانكۆ و كۆلێژه ئهندازیاریانهى وڵاتانى ده‌ره‌وه كه باوه‌ڕپێكراون له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خۆێندنى باڵاوه و دانیشتوى هه‌رێمى كوردستانن و وه هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى عێراقین.